Yusuf Soykan Bal
27 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2021
ئیزمیر - AA
لە سنووری قەزاکانی دیکیلی، سەفەریهیسار، فۆچە و چەشمە سەربە پارێزگای ئیزمیر، ٣٨٨ کۆچبەر رزگارکران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه لە چەند کاتێکی جیاوازدا گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا و لەناو بەلەمی لاستیکیدا گیریان خواردبوو، دوو کەسیش بەتۆمەتی بردنەدەرەوەی ئەو کۆچبەرانە دەستگیرکران.
تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای تورکیا لە رۆژانی ١٧-٢٠ی تەمووزدا، لە قەزای دیکیلی ٧٨ کۆچبەریان رزگارکرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
لە رۆژانی ١٨-٢١ی تەمووزدا، تیمەکان لە قەزای سەفەریهیسار تێکڕا ٢١٧ کۆچبەریان رزگارکرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا، دوو گومانلێکراویشیان دەستگیرکرد کە بەنایاسایی خەڵکیان بردووەتە دەرەوەی سنوور.
هەروەها لە ٢٢ی تەمووزدا، تیمەکان لە كه‌ناراوه‌كانی سەربە قەزای فۆچە لە هەڵمەتێکدا، ٢٦ کۆچبەریان رزگار کرد و لە قەزای چەشمە-ش ٦٧ کۆچبەر کە لەناو بەلەمێکی لاستیکیدا گیریان خواردبوو داوای هاوکاریان دەکرد لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی کەنار دەریای تورکیاوە رزگارکران و برانەوە بۆ وشکانیی.
دوای رێوشوێنەكانی ئاسایش، کۆچبەرەكان کە سەرجەمیان ٣٨٨ کەس بوو و ژن و منداڵىشیان لەنێودابوو ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچ كران لە پارێزگای ئیزمیر.