Sinan Uslu
08 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2018
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''تا ئێستاش لە وڵاتەکەماندا بوونی عەقڵییەتێکی بەو شێوەیەی کە بڵێت 'ئێمە ئیشمان چییە لە عەفرین'، ئێوە تێدەگەن کە کێیە، بە راستی جێگەی دڵتەنگییە. ئەو راستییەی کە هاووڵاتییانمان لەسەر شەقامەکان زۆر باش لێی تێدەگەن، بە باشی دەستنیشانیان کردووە و دەیبینن، بەڵام گوایە سیاسییەک، گوایە رووناکبیر، ئەکادێمیس و هونەرمەندن پێیان دەڵێم 'ئێوە داوەشێن' ''.
سەرکۆمار ئەردۆغان رایگەیاند "پێشینان قسهیهكی جوانیان ههیه، 'یان رێگایهك دهدۆزینهوه یان رێگایهك دروست دهكهین'. ئهو كاره دهرچهیهكی دیكهی نییه. هیچ بهربهستێك له توركیا و ئیرادهی گهلی تورك گهورهتر نییه. وایه؟ مادام ئێمهیان گهیانده ئهم خاڵه، كهوایه لهمهودوا خۆیان دیاریی دهكهن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''ئەمانە پارچە پەڕۆی کێن؟ هی پەکەکەن. هی کێن؟ هی سەردەستەی تیرۆریستانن. وەک دەزانن یەکێتیی ئەورووپا پەکەکەی وەک رێکخراوی تیرۆریستیی ناساندووە، لەکاتێکدا کە وەک رێکخراوی تیرۆریستیی ناساندوویەتی، چۆن دەکرێت ئەوان ئەم پارچە پەڕۆیانە لە مل دەکەن. چونکە سەرڕاست نیین، راستگۆ نیین. ئەوانەی لەگەڵ ئەمانەدان، ئەوانەش هەمان شتن. ئێمە هیچ کاتێک بەمانە هەڵناخەڵەتێین. ئەوەشی کە ئەوانمان هەرگیز بە راستگۆ نەزانیوە، رووبەڕوو پێیان دەڵێین. تا ئێستاش لە وڵاتەکەماندا بوونی عەقڵییەتێکی بەو شێوەیەی کە بڵێت 'ئێمە ئیشمان چییە لە عەفرین'، ئێوە تێدەگەن کە کێیە، بە راستی جێگەی دڵتەنگییە. ئەو راستییەی کە هاووڵاتییانمان لەسەر شەقامەکان زۆر باش لێی تێدەگەن، بە باشی دەستنیشانیان کردووە و دەیبینن، بەڵام گوایە سیاسییەک، گوایە رووناکبیر، ئەکادێمیس و هونەرمەندن پێیان دەڵێم 'ئێوە داوەشێن' ''.
سەرکۆماری تورکیا هەروەها رایگەیاند ''بەوانەی کە زمانیان نایهێنێت بە پەکەکە، پەیەدە و یەپەگە بڵێن رێکخراوی تیرۆریستیی یان ئەمە بە رقەوە دەڵێن، ئەوا گەلەکەمان دوو قسەی دەبێت پێیان بڵێت. ئێمە وەک سیاسەتمەدار و حکوومەت و دەوڵەت ئەوەی کە پێویستە لەبارەی ئەمانەوە دەیکەین. لەکاتێکدا کە ئەوانەی ناوخۆ ئەمە بکەن، ئەوانەی دەرەوەش بێکار دادەنیشن؟ ئەوە دەبیستین و دەبینین کە کەسانێک خوازیارن ئێمە هەرچی زووە لە سووریا بێینە دەرەوە. ئەوەشی ئەمە دەبیستێت وادەزانێت هەموو شتێک رێکوپێک بێ کێشە لە سووریا بەڕێوەدەچێت و تەنها بوونی تورکیا کارەکەی تێکداوە. بە پێی لۆجیکی ئەمانە، دەکرێت پەکەکە، داعش لە سووریا هەبن، ئەمریکا، رووسیا، ئێران، فەڕەنسا، بەریتانیا و چەندین وڵاتی تر بە بیانووی جیاجیا لە سووریا هەبن، ئیسرائیل هەرکات بیەوێت ئۆپەراسیۆن بۆ سەر سووریا ئەنجام بدات، بەڵام تورکیا کە ٩١١ کیلۆمەتر سنووری هەیە لەگەڵی، ناتوانێت لە سووریا بێت، چۆرەکی وا هەیە بە ٢٥ قروش؟''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە دوینێ وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵوی ناردۆتە ئێران و لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین-یشدا بە تێروتەسەلی باسی چەند پرسێکیان کردووە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی ئاوارەکانەوە گوتی:
''بابەتی عەفرین چارەسەردەکەین، ئیدلب-یش بە هەمان شێوە چارەسەر دەکەین و خوازیارین کە برا پەنابەرەکانمان دووبارە بگەڕێنەوە سەر خاک و ماڵ و حاڵی خۆیان. ئێمە لە دۆخێکدا نیین تا هەتایە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لەخۆبگرین. ئەوان خۆشیان دەیانەوێت هەرچی زووە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان''.
لەسەر پرۆسەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونیش رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "گوتمان سوێند بێ بە زەیتون، بە ئیزنی خوا ئەم کارە تەواو دەکەین. سوپاس بۆ خوا، سەربازەکانمان داستان دەنووسنەوە لەوێ. ئەوانەی ئێستا کردوومانە، هێشتا بە دەورانی خۆ گەرمکردنەوەش هەژمار ناکرێت. گەورەترین هەڵمەت لە رێگەی ئاتاک-ەوە لەماوەی داهاتوودا ئەنجام دەدەین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: "گوتم 'بەڕێز ترەمپ تیرۆریست بە تیرۆریست لەناونابرێت، هەڵەدەکەن'، بەڵام بەداخەوە ئەو دیسان رووی لەوان کرد. گوتمان 'دەی باشە، ئێوە بە رێگەی خۆتان و ئێمەش بە رێگەی خۆمان'. کاتێک ئەم گەلە هێزی خۆی نیشاندەدات، دەبینن کە دەتوانێت چ سەرکەوتنێک بەدی بهێنێت''.