Sarp Özer,Muhammet Ali Kemal
21 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاویکردەوە ئۆپەراسیۆنی زەمینیی لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا بۆ سەر پێگەکانی تیرۆریستان لە عەفرین، دەستیپێکردووە.
لە راگەیەنراوێکدا کە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە بەمەبەستی دەسەتەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لەسەر سنوورەکان و لەپێناو لەناوبردنی ئەندامانی هەریەک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش و رزگارکردنی دانیشتوانی دۆست و برا لە ناوچەکە لە فشار و ستەمی ئەو رێکخراوانە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ی دوێنێیەوە سوپای تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی ''لقی زەیتوون'' کرد.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لەچوارچێوەی ئەو مافانەی کە تورکیا لە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە سەرچاوە دەگرن و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددەی ٥١ی رێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە تایبەتە بە مافی بەرگریی لە خۆکردنی رەوا و بەلەبەرچاوگرتنی یەکپارچەیی خاکی سووریا، بەڕێوەدەچێت و تێیدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە و ئۆپەراسیۆنی زەمینیی دەستیپێکردووە. لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تەنها تیرۆریستان و بنکە و بارەگا، سەنگەر و ئامێر و پێداویستی و چەکەکانیان دەکرێنە ئامانج و هەموو هەستیارییەک دەگیرێتە بەر بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی سڤیل نەبنە قوربانی".