Rewa Mahmut Hasan
13 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2017
جنێڤ - AA
رۆژنامەی بلیک-ی سویسری بەمانشێتێکی سەرەکی داوا لە هاووڵاتییانی تورک دەکات کە لە ریفراندۆمی دەستووری ١٦ی نیساندا، بەنەخێر دەنگ بدەن و بەتورکی و ئەڵمانی نووسیویەتی" دەنگی نەخێر بدەن".
رۆژنامەکە بەزمانی ئەڵمانی بڵاو دەکرێتەوە و زیاتر هەواڵی راستڕەوەکان و گێرەشێوێنانە بڵاو دەکاتەوە لە مانشێتیدا نووسیویەتی "دەنگتان نەخێر بێت بۆ دیکتاتۆریەتی ئەردۆغان".
لە ناوەڕۆکی هەواڵەکەدا هاتووە: "لە ١٦ی نیساندا کە ریفراندۆمی بەرەو دیکتاتۆربوونی دەسەڵاتی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ە داوا لە هاووڵاتییانی تورک دەکەین لە سویسرا دەنگیان نەخێر بێت لە ١٦ی نیساندا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سێ ملیۆن تورک لە دەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەیە، دەتوانن بڕیار بدەن.
رۆژنامەی بلیک کە سەربە گرووپی میدیایی رینگایەرە، نزیکەی ٢٥٠ هەزار تیراژ و یەک ملیۆن و نیو سەردانیکەری ئۆنلاینی هەیە.