Abdullah Çelik,İsmail Şen,Mohammed Baqi Hussein
21 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2019
بینگۆل/ئه‌لعەزیز - AA
له سنووری پارێزگاكانی بینگۆل و ئه‌لعەزیز، به هۆی كه‌شوهه‌وای ناله‌باره‌وه، رێگای 56 گوند به‌ڕووی هاتوچۆکردندا داخراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی تایبه‌تی ناوچه‌كه و خزمه‌تگوزاریی رێگاوبانه‌كانی بینگۆل وه‌رگیراوه، به هۆی به‌فره‌وه رێگای 40 گوند به‌ڕووی هاتوچۆکردندا داخراوه.
له‌ئێستادا، 11 تیم سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێگاكانن.
هاوكات 16 گوندی سنووری پارێزگای ئهلعەزیزیش به هۆی به‌فره‌وه به‌ڕووی هاتوچۆکردندا داخراون.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تا ئێستا رێگای 182 گوند له رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو به‌ڕووی هاتوچۆکردندا داخراون و تا ئێستا رێگای 166 له‌و گوندانه كراونه‌ته‌وه.
هه‌وڵی تیمه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی 16 گونده‌كه‌ی سنووری ئه‌لعەزیز به‌رده‌وامه.