Ramal Mahmood
18 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە
دوای ئەوەی لە هێرشە تیرۆریستییەکەی قەیسەری گیانی لەدەست دا سەربازی پیادە یونس ئەمرە دوران لە ئەنقەرە بەخاک سپێردرا.
دوای نوێژی نیوەڕۆ نوێژی مردوو لەسەر تەرمی دوران لە مزگەوتی ئەحمەد حامدی ئاکسەکی کرا و رێوڕەسمی ماڵئاوایی لێکردن بەڕێوەچوو.
لە رێورەسمەکەدا سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم، سەرۆکی گشتیی جەهەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی، جێگرانی سەرۆکوەزیران نورەدین جانئیکلی و توغروڵ تورکەش، سەرۆکی گشتیی بەبەپە مستەفا دەستیجی، فەرماندەی هێزی دەریایی جەنەڕاڵ بولەنت بۆستانئۆغڵو، فەرماندەی هێزی ئاسمانی جەنەڕاڵ ئابدین ئوناڵ، فەرماندەی گشتیی جندرمە جەنەڕاڵ یاشار گولەر، سەرۆکی دووەمی ئەرکانی سوپا جەنەڕاڵ ئومیت دوندار لە حەوشەی مزگەوت پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بە کەسوکاری شەهید گەیاند.
دواتر یڵدرم دەستی باوکی شەهید، مەحمود دورانی گرت و چوونە سەر تەرمی شەهید، دوای کردنی نوێژی مردوو دارەمەیتی دوران لەلایەن سەربازانەوە هەڵگیراوە و گوازرایەوە بۆ ناو ئۆتۆمبێل.
دواتر تەرمی دوران لە گۆڕستانی کارشیکایا بە خاک سپێردرا.
دایک و خوشک و براکانی شەهید فرمێسک لە چاوەکانیانەوە نە دەوەستان و ئەو کارەساتە جەرگبڕە لە پەل و پۆی خستبوون.
بەر لە ئەنجامدانی نوێژی مردوو، گروپێک ئاڵای تورکیایان لە حەوشەی مزگەوت کردەوەو هوتافی "شەهیدان نامرن و وڵات دابەش نابێت"، "با سزای لە سێدارەدان بگەڕێتەوە" دەکێشا.