ئەنقەرە
وەزیری ناوخۆی تورکیا (موعەمەر گولەر) رایگەیاند: ئەو ھەواڵانەی باسی ھاوکاری کردنی بەرەی ئەلنوسرا لە لایە تورکیاوە دەکەن دوورن لە راستی.
موعەمەر گولەر لە سەر پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: نابێ کەس گرنگی بەمجۆرە راگەیەندراوە بێ بنەمایانە بدات.
گولەر ئاماژەی بەو راگەیندراوە کردووە کە لە لایەن ماڵپەڕێکی نایاساییەوە بڵاوکراوەتەوە و نووسیویەتی" ئەو راگەیندراوە لە سەر ناوی پارێزگای حەتای نووسراوە و لە بنەوە ئیمزای وەزیرێکی پێوەیە و ئەمەش بۆ سەلماندنی ھەڵەبوون و راستنەبوونی ئەو راگەیندراوە بەسە.