Yusuf Aydın Deniz
30 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2016
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و گوته‌بێژی پارته‌كه، یاسین ئاكتایرایگەیاند كه له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی ده‌ستووری نوێ، سبەی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی كۆده‌بنه‌وه.
گوتیشی: "سه‌ره‌تا نازانین كۆبوونه‌وه‌کەی سبه‌ی هەردوو سه‌ركرده‌كه چ ئه‌نجامێكی ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بڵاوبكه‌نه‌وه".
یاریدەدەری سەرۆکی ئاک پارتی، یاسین ئاکتای سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ گۆڕینی دەستووری تورکیا رایگه‌یاند "تائێستا وردەکاریەکەی دەرنەکەوتووە، هەربۆیە ناتوانرێت شتێک بگوترێت لەسەر ئەو رەشنووسەی بڕیارە دەرچێت، بەڵام ئینشائەڵڵا سبەی ئەگەری زۆری هەیە بڵاو بکرێتەوە".