Özcan Yıldırım,Abdullah Shukur
27 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند کە لەو ناوچەیەی کە لە ژێر کۆنترۆڵی رژێمی سووریا دایە لە چوارچێوەی ناوچەکانی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ئیدلب، بە ھاوەن و تۆپ ھێرشکراوەتە سەر خاڵی چاودێری ژمارە ١٠ و لە ئەنجامی ئەمەش سەربازێکی تورکیا شههید و سێ سەربازیش بریندار بوون.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ھێزەکانی رژێمی سووریا لە ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ئیدلب بە شێوەیەکی ئەنقەست ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵی چاودێری ژمارە ١٠.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ھێرشەکەدا سەربازێکی تورکیا شههید و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون. راشگەیەندرا کە کارەکانی گواستنەوەی برینداران کۆتاییھاتووە و چارەسەریی پزیشکی دەستیپێکردووە.
ھاوکات کاربهڕێکەری رووسیا لە ئەنقەرە بانگھێشتی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا کراوە و بەم رێگەیەوە ھەوڵی پێویست دراوە و ئاماژە بەوەشکراوە کە ھێرشبەران بە توندترین شێوەیە سزا دەدرێن.