Cemal Aşan,Necat Hazar
17 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2016
وان - AA
- سه‌رۆك شاره‌وانیی وان، به‌كر كایا و چوار به‌رپرسی دیكه‌ی شاره‌وانییه‌كه له‌چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی تیرۆردا ده‌ستبه‌سه‌ركران.
- له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا پشكنینی ماڵ و شوێنی كاركردنی گومانلێكراوه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی شاره‌كه به‌رده‌وامه.
سه‌رۆك شاره‌وانیی وان، به‌كر كایا و چوار به‌رپرسی دیكه‌ی شاره‌وانییه‌كه له‌چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی تیرۆردا ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی كۆماریی وانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ سه‌رۆك شاره‌وانیی وان، به‌كر كایا و چوار به‌رپرسی دیكه‌ی شاره‌وانییه‌كه ده‌ركراوه. دواتر تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه ئۆپه‌راسیۆنیان ده‌ستپێكردووه.
سه‌ره‌نجام سه‌رۆكی شاره‌وانیی وان به‌كر كایا و چوار به‌رپرسی دیكه‌ی شاره‌وانییه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركران و گه‌یه‌نرانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی وان.
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا پشكنینی ماڵ و شوێنی كاركردنی گومانلێكراوه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی شاره‌كه به‌رده‌وامه.
سه‌رۆك شاره‌وانیی وان، به‌كر كایا 7ی حوزه‌یرانی 2012 له ئۆپه‌راسیۆنێكی دژ به په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ 12 گومانلێكراوی دیكه‌دا ده‌ستگیركرا. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌دا كایا به تۆمه‌تی "ئه‌ندابوون له رێكخراوی تیرۆرستی"دا له 4ی كانوونی دووه‌می 2016دا سزای زیندانیی 15 ساڵی بۆ ده‌ركرا.