Hemın Othman Mohammed
24 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2016
بەڕێوەبەرایەتی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ گه‌ل، له چه‌ند شوێنێكی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌فته‌ری یاده‌وه‌ری داناوه. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌رده‌م كۆشك ئێشك بۆ دیموكراسی ده‌گرن یاده‌وه‌ری له‌نێو ئه‌و ده‌فته‌ره‌دا ده‌نووسن و، كادانهوهكانیان به‌رامبه‌ر كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز و هه‌ست و بیروڕایان له‌باره‌ی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دهنووسنەوە.
بەڕێوەبەری په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌گه‌ڵ گه‌ل ئیلكه‌ر ئاستارجی، باسی له‌وه كرد كه له نۆ شوێنی جیای كۆشكدا ده‌فته‌ری یاده‌وه‌ریان داناوه تا هاووڵاتیان هه‌ست و بیروڕاكانیان بنوسنەوە، ئه‌و دهفتهرانهش له ئه‌رشیفی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا ده‌پارێزرێن.
ئاستارجی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌موو رێكخستنه‌كانی به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و مزگه‌وتی گه‌ل سه‌ربه سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانن و گوتی: "له نۆ شوێنی جیا له ده‌روازه‌ی مزگه‌وته‌كه و ئه‌و شه‌قامه‌ی كۆشكی لێیه ده‌فته‌ری یاده‌وه‌ریمان داناوه. ده‌فته‌ره‌كان ئاڕمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریان له‌سه‌ره. له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه تا ئێستا 25-30 ده‌فته‌ر ته‌واو بووه".
ئاستارجی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه نووسینه‌كانی هاووڵاتیان له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه پڕهه‌ست و واتایه.