Bestami Bodruk,Ramal Abdullah Mahmood
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
دیاربه‌كر – AA
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری دیاربه‌كر، عه‌دنان سه‌لجوق مزراكڵی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی له لقی دیاربه‌كری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان وه‌رگرت.
دوای وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌كه مزراكڵی به میدیاكارانی راگه‌یاند كه هه‌رچه‌ند دواش كه‌وتبێت دوای راییكردنی كاره‌كان بهڵگهنامهكهی وه‌رگرت و گوتی: "به‌ڵگه‌نامه‌ی راستیمان یەکی نیسان له گه‌له‌وه وه‌رگرت. دوای ئه‌و قۆناغه هێنده درێژ و خه‌مهێنه‌ره، دوای رژێمی قه‌ییووم ئیراده‌ی گه‌ل هاته دی".
عه‌دنان سه‌لجوق مزراكڵی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌مڕۆوه وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری دیاربه‌كر ده‌ست به‌كار ده‌بێت و گوتی: "په‌یامی من بۆ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌یه به‌ر له هه‌موو شتێك هه‌موومان پێویستیمان به ئاشتییه".