ئەنقەرە
کودەتای لەسەر کار لادانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا (نەجمەدین ئەربەکان) لەڕۆژی ٢٨/٢/١٩٩٧ لەتورکیا بە " دۆزی کودەتای ٢٨ی شوبات" ناودەبرێ.
ئەربەکان سەرۆکی پارتی رەفاھـ لەھەڵبژاردنی ١٩٩٥ بوو بە سەرۆکوەزیرانی تورکیا، دواتر بەکوتادەیەکی سیاسی لەسەر کار لابراو دوو ساڵ دواتر بەبڕیاری دادگا چالاکیی سیاسی لەپارتی رەفاھـ قەدەغەکرا..
مستەفا پۆلات، یەکێ لە پارێزەرانی کودەتای٢٨ شوبات، لەدادگای (ئەرزۆرم) سکاڵای تۆمارکرد لەدژی (سلێمان دەمیرێل) سەرکۆماری پێشووی تورکیا بەتۆمەتی دەستھەبوون لەو کودەتایە.
لەو دۆزەدا تا ئێستا دادگا ھەژدە جار دانیشتنی کردووەو ١٠٣ کەس تێیدا وەکو تۆمەتبار دادگایی دەکرێن.
پۆڵات لەسکاڵاکەیدا بەناوی بەرگریی کردن لەئیرادەی خەڵک سکاڵای تۆمارکردووەو دەمیرێلی تۆمەتبار کردووە بەوەی لەکاتی کودەتا کە ئەو سەرکۆمار بووە دەستی ھەبووە بۆیە دەبێ لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت.