Abdullah Shukur
02 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2017
ترابزۆن - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند کە ھێزەکانی ئەمنی و ئەندامانی دادوەری کارەکانی خۆیان زۆر بە وردی لەبارەی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندیدار بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ ئەنجامداوە.
سولەیمان سۆیڵو، لە پەخشی راستەوخۆی کەناڵی چای تی ڤی بە بەشداری رۆژنامەنووسان وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سۆیڵو باسی لە کارەکانی لێکۆڵینەوەی پەیوەندیدار بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ کرد و زانیاری گرنگی لەمبارەیەوە پێشکەش کرد. گوتی: "ھێزەکانی ئەمنی و ئەندامانی دادوەری کارەکانی خۆیان زۆر بە وردی لەبارەی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندیدار بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ ئەنجامداوە".
سۆیڵو زانیاری زیاتری لە بارەی لێکۆڵینەوەکان پێشکەش کرد و گوتی: "تاکو ئەمڕۆ ١١٣ ھەزار و ٢٦٠ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ دەستگیر کراون و رێککارەکانی دەستگیرکردنی نزیکەی ٧٤٥ کەسیش بەردەوامە. ژمارەی دەستبەسەرکراوان تاکو ئەمڕۆ ٤٧ ھەزار و ١٥٥ کەسە و ئەمەش ژمارەیەکی زۆر گرنگە. ھاوکات ٤١ ھەزار و ٤٩٩ کەس بە مەرجی چاودێری دادوەری و نزیکەی ٢٣ ھەزار ٨٦١ کەسیش ئازادکراون. ھاوکات ٨٦٣ کەسیش ھەڵاتوون. نزیکەی ١٠ ھەزار و ٧٣٢ کەس لەوانەی دەستبەسەر کراون پۆلیسن، حەوت ھەزار و ٤٦٣ کەسیش سەرباز و ١٦٨ جەنەڕاڵ-ن. دوو ھەزار و ٥٧٥ دادوەر و داواکاری گشتی و ٢٦ ھەزار و ١٧٧ کەس سڤیل و ٢٠٨ کەسیش قایمقام و بەڕێوەبەر لە نێو دەستبەسەر کراوان دان".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە گوتی: "لە ماوەی شەش مانگی رابردوو، زیاتر لە ١٢ ھەزار و ٥٠٠ ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامداوە. ئەمەش گرنگە. رۆڵەکانمان لە ٣٠ پلە و ٤٠ پلەی ژێر سفری سەدی ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن. پێویستە ئەوە بگوترێت، لە وەرزی زستان، ٨٨٧ حەشارگە و پێگەی پەکەکە لەناوبردراون. ئەمەش شتێکی زۆر گرنگە".