Muhammet Ali Kemal
24 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2016
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، له‌ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌کاندا سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و 10ی دیکه‌یان برینداربوون که برینی یه‌کێکیان سه‌خته.
به‌پێی ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپای تورکیاوه بڵاوکراوه‌ته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، ئه‌وه زانرا که هێزه‌کانی سه‌ربه رژێمی سووریا ده‌ورووبه‌ری کاتژمێر 03:30 هێرشێکی ئاسمانییان ئه‌نجامداوه.
له روونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه ''له‌ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌که‌دا سێ سه‌ربازی سوپای تورکیا گیانیان له‌ده‌ستداوه، 10ی دیکه‌یان برینداربوون که برینی یه‌کێکیان سه‌خته''. باس له‌وه‌شکراوه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشکیی، سه‌ربازه برینداره‌کان به‌په‌له له ناوچه‌که دوورخراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپای تورکیا به‌بۆنه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی سه‌ربازه‌کانه‌وه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی تورکیا و که‌سوکاری قوربانیان ده‌کات و هیوای چاکبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌کان ده‌خوازێت.