Fecri Barlık,Mohammed Baqi Hussein
11 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2019
سێرت - AA
قوماشی شاڵ و شەپك كه به‌شێكه له كه‌له‌پوری شارۆچكه‌ی ئه‌روهـ سەربە پارێزگای سێرت و ساڵانێكه به‌جۆرێك پشتگوێخراوه خه‌ریكه له‌بیربچێته‌وه، ئێستا له‌و كارگه‌یه‌ی كه پێشتر بینای به‌ندیخانه بووه، به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
قوماشی شاڵ و شەپك به‌ده‌ستی وه‌ستاكان له‌و كارگه‌یه‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه زیندانێكی كۆن بووه و كراوه‌ته كارگه.

له كارگه‌كه‌دا له‌و قوماشه و به ره‌نگی جیاجیا، پانتۆڵ، هێله‌ك، ته‌نووره و جلوبه‌رگی كه‌له‌پووری به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.

قایمقامی قەزای ئەروهـ، مورته‌زا دایانچ له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، ئه‌و قوماشه ته‌نها له مووی بزنی مه‌ره‌ز به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و به‌هاوین فێنك و به زستاندا گه‌رمه.

له‌یلا چه‌كین یه‌كێكه له وه‌ستاكانی كارگه‌كه و رایگه‌یاند، مهرهزهكه به چه‌ند قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕێت و به‌ڕه‌نگی سروشتی ره‌نگ ده‌كرێت و دواتر له‌سه‌ر ئامێری چنین ده‌كرێته قوماش.
چه‌كین رایگه‌یاند له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وانه‌یان به 30 فێرخواز گوتووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، شانازی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌م قوماشه بگوازنه‌وه بۆ نەوەی داهاتوو.

كه‌ره‌م ئهردهمجی یه‌كێكی دیكه‌یه له وه‌ستاكان و رایگه‌یاند، به‌شی چاكه‌تێك قوماشیان بۆ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ناردووه و گوتی: "سهركۆمار جار جاره ئه‌و چاكه‌ته له‌به‌رده‌كات كه له شاڵ و شەپك دروستكراوه. كاتێك ئه‌وه ده‌بینین دڵمان خۆش ده‌بێت. جگه له‌وه‌ش لێره‌دا پیشه‌كه‌مان به خۆشه‌ویستییه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئه‌م قوماشه ئه‌گه‌ر به‌باشی به‌كاربهێنرێت، به‌شی ته‌مه‌نێك ده‌كات. به‌پشتگیریی قایمقام ئه‌م قوماشه به‌نرخه به‌رهه‌م ده‌هێنین و له‌سه‌رتاسه‌ری توركیادا ده‌یفرۆشین و بۆ ده‌ره‌وه‌شی ده‌نێرین".
