Salih Bilici,1 23
15 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سێ ساڵ به‌سه‌ر هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)دا تێده‌په‌ڕێت كه به‌نهێنی دزه‌یانكردبووه ناو سه‌رجه‌م داموده‌زگا هه‌ستیاره‌كانی كۆماری توركیا.
چه‌قی پلانه قێزه‌ونه‌كه‌ی فه‌تۆ شاری ئه‌نقه‌ره بوو كه ده‌یانویست به هه‌وڵی ئه‌و كوده‌تا شكستخواردووه كۆتایی به حكوومی دیموكراتی له توركیا بهێنن له رێكه‌وتی ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ و بۆ ئه‌مه‌ش ٢٥١ كه‌سیان شه‌هید كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له‌سه‌ر داوای سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هاووڵاتییان له سه‌رتاسه‌ری توركیا له سه‌روویانه‌وه ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ بۆ داكۆكیكردن له دیموكراسی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و گیانله‌سه‌رده‌ستانه چوونه سه‌ر تانكه‌كان، به‌رامبه‌ر لوولهكانیان وه‌ستانه‌وه و شكستیان به‌و هه‌وڵه قێزه‌ونه هێنا.
له‌و هه‌وڵی كوده‌تایه‌دا زیاتر له هه‌شت هه‌زار ئه‌ندامی فه‌تۆ كه دزه‌یانكردبووه ناو سوپای توركیا، ٣٥ فڕۆكه به فڕۆكه‌ی جه‌نگیشه‌وه، سێ كه‌شتی، ٣٧ هەلیكۆپته‌ر، ٢٤٦ زرێپۆش كه ٧٤یان تانك بوون و نزیكه‌ی چوار هه‌زار پارچه چه‌كی سووك به‌كارهێندران و ئه‌م هه‌وڵی كوده‌تایه بوو به په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش به ته‌وێڵی ئه‌وانه‌ی دژبە دیموكراسی و ئیراده‌ی گه‌ل وه‌ستانه‌وه.