Ramal Mahmood
12 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2017
ئەرزەڕۆم – AA
دوای ئەوەی عەریفی شارەزای پیادە، سەدات ئاتاڵای لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە باکووری سووریا بریندار ببوو لە کاتێکدا لە عەنتاب لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بوو گیانی لەدەستدا.
ئاتاڵای تەمەن ٢٦ ساڵ دوای ئەوەی رۆژی پێشووتر لە ئەلباب بریندار بوو، وێڕای ئەوەی لەژێر چاودێری پزیشکدا چارەسەری وەردەگرت بەڵام نەتوانرا گیانی رزگار بکرێت.
هەواڵی گیانلەدەستدانی ئاتاڵای لەلایەن کارمەندانی فەرماندەیی جەندەرمە بەکەسوکاری ناوبراو لە گوندی مەردیڤەنی ناوچەی کاندیللی سەربە قەزای ئاشکالەی پارێزگای ئەرزەڕۆم راگەیەنرا.
شەهید ئاتاڵای هاوسەرگیری نەکردبوو و دوو خوشک و یەک برای هەیە.
دوای برینداربوونی ئاڵاتای سینانی باوکی و فادیمەی دایکی و رەسوڵی برای بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستی ناوبراو روودەکەنە عەنتاب.
ئەمڕۆ تەرمی شەهید ئاتاڵای بەفڕۆکە لە عەنتابەوە دەگەیەنرێتەوە ئەرزەڕۆم و لە رێوڕەسمێکی شایستەدا بەخاک دەسپێردرێت.