Kübra Kara
01 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2022
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه له ١ى ته‌مووزی ٢٠٢٢وە كه‌مترین مووچه‌ى وه‌رگیراو به‌زیادكردنى له‌سه‌دا ٣٠، بەرزبووەتەوە بۆ پێنج هه‌زار و ٥٠٠ لیره‌ی تورکی (نزیكه‌ى ٣٢٨ دۆلار).
سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له نووسینگه‌ى كاركردنى خۆى له كۆشكى دۆڵمهباخچهى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار باسى له زیادكردنى كه‌مترین مووچه‌ى وه‌رگیراو له توركیا كرد و رایگه‌یاند كه رێكارى پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ هاوكاریكردنى هاووڵاتیان له به‌رامبه‌ر گرانى بژێوى ژیان.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه ئه‌وان له سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نیشان و كۆى كه‌مترین مووچه‌ى وه‌رگیراویان به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادكردووه و به هه‌وڵه‌كانى لیژنەی دیاریكردنى كه‌مترین مووچه‌ى وه‌رگیراو، مووچه‌ى خانهنیشانیان به رێژه‌ى سه‌دا ٥٠ زیادكردووه كه ئه‌مه‌ش زیادكردنێكى مێژووییه.
ئه‌ردۆغان له‌مباره‌یه‌وه راشیگه‌یاند كه له ١ى ته‌مووزەوە كه‌مترین مووچه‌ى وه‌رگیراو به‌زیادكردنى له‌سه‌دا ٣٠، بەرزکراوەتەوە بۆ پێنج هه‌زار و ٥٠٠ لیره (نزیكه‌ى ٣٢٨ دۆلار).
ئه‌ردۆغان له‌وه‌و پێش زیادكردنى ئه‌و رێژه‌یه‌ى به سه‌دا ٢٥ راگه‌یاندبوو، له‌مباریه‌وه گوتى: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێمه له كۆبوونه‌وه‌ى كابینه‌دا به تایبه‌تى تاوتوێمان لەسەر سەدا ٢٥ كردبوو، به‌م هۆیه‌وه لەوەو پێش به هه‌ڵه ئاماژه‌ى پێكرا. لە ئێستادا ئێمه كه‌مترین مووچه‌مان سەدا ٣٠ زیادكردووه".