توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "ئەورووپا بە بێ تورکیا ناتوانێ بیر لە ئاسایشی خۆی بکاتەوە"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "بە دامەزراوەکانی وەک تیکا، وەقفی مەعاریف، پەیمانگای یونس ئیمرە، ئافاد، قزلای و ئاژانسی ئانادۆڵو، لەهەوڵدا دەبین لەهەر شوێنێک پێویست بە بوونمان بێت، ئامادە بین".

Merve Yıldızalp  | 03.03.2025 - نوێکردنەوە : 04.03.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "ئەورووپا بە بێ تورکیا ناتوانێ بیر لە ئاسایشی خۆی بکاتەوە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان ڕایگەیاند، "هەموو لایەک بزانن کە لە داهاتووی ناوچەکەماندا تیرۆر هیچ پێگەیەکی نییە و پێشنیاز دەکەین پلانەکەیان لەسەر ئەم بنەمایە بونیاد بنێن".

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنیدا لە خوانێکی بەربانگدا لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان، گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە سەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان جارێکی دیکە ڕەخنەی لە سیستەمی جیهانی گرت و گوتی: "دەمێکە کاتی ئەوە هاتووە کە میکانیزمەکانی دەرکردنی بڕیار هاوسەنگ لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی جیهانی ئاڵوگۆڕی تێدا بکرێت".

گوتیشی: "تەنانەت ئەگەر بکەوینە بەر ڕەخنەش، لە گوتنی ڕاستییەکان پاشەکشەمان نەکردووە و لەمەولاش سڵ ناکەینەوە".

سەرکۆماری تورکیا هەروەها باسی لە هەوڵەکانی کۆماری تورکیا لە گەیاندنی دەستی یارمەتی و هەروەها ئامادەبوون لە هەر شوێنێک کە پێویست بێت کرد، گوتی: "بە دامەزراوەکانی وەک تیکا، وەقفی مەعاریف، پەیمانگای یونس ئیمرە، ئافاد، قزلای و ئاژانسی ئانادۆڵو، لەهەوڵدا دەبین لەهەر شوێنێک پێویست بە بوونمان بێت، ئامادە بین".

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان هۆشداریدا لە هەرچەشنە دەستوەردانێک لە مزگەوتی ئەقسا و گوتی: "جارێکی دیکە گرنگی قیبلەی یەکەممان مزگەوتی ئەقسا وەبیر بەرامبەرەکانمان دێنمەوە کە هێڵی سوورمانە".

لەم بارەیەوە هەروەها گوتی: "وەک بڵێی تەنیا لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا بەس نییە و مزگەوتی ئەقساش دەکەنە ئامانج، بەرپرسانی ئیسرائیل یاری بە ئاگر دەکەن".

سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها باسی لە دۆخی سووریا کرد و گوتی: "ئەوانەی بە دوای هاندانی ئەتنیکی و مەزهەبین لە سووریا دان و کەڵک لە ناسەقامگیری ئەو وڵاتە وەردەگرن، دەبێ بزانن کە بە ئامانجەکانیان ناگەن".

سەرکۆمار ئەردۆغان بەشێکی دیکەی گوتەکەی بۆ دۆخی ئەورووپا تەرخان کرد و گوتی: "وەک بەشێکی جیانەکراوە لە ئەورووپا، ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەورووپا بە لەپێشینەیەکی ستراتیژی دەبین".

سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ئەورووپا بە بێ تورکیا ناتوانێ بیر لە ئاسایشی خۆی بکاتەوە" و ڕایگەیاند: "بەرە بەرە ئەوە بووەتە پێویستییەک بۆ مانەوەی یەکێتیی ئەورووپا کە تورکیا لە پێگەی شایستەی خۆی وەک ئەکتەرێکی جیهانی جێ بکاتەوە".

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "هەموو لایەک بزانن کە لە داهاتووی ناوچەکەماندا تیرۆر هیچ پێگەیەکی نییە و پێشنیاز دەکەین پلانەکەیان لەسەر ئەم بنەمایە بونیاد بنێن".

لە کۆتاییدا سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "بوونی وڵاتێکی موسڵمان کە مافی ڤیتۆی هەبێت لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیتر لە پێویستییەک زیاتر بووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın