Duygu Yener,Betül Bilsel
18 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، خواستی سەدەی ئێمە، هەنگاو بە هەنگاو خەریکە بەدی دێت.
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرکۆماریی، ڕوونکردنەوەی بۆ میدیاکان دا.
لەسەرەتای قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ تورکیا لە سەردەمی هەرە زێرینی خۆی لە سەدەی ڕابردوودا، لە هەموو بوارێکدا بە کۆمەڵە کادیرێکی ئەمین، لێزان، دروست و ماندوونەناس، تێدەپەڕێت و گوتیشی: "لە ئەگەری نیشاندانی هەڵوێستێکی بونیادنەرانەی لایەنی ڕوومی هاوشێوەی قوبرسی تورک، دوورگەکە لە ئاست سەروەری و پێگەی نێودەوڵەتی دەگاتە ڕێگەچارەی دادپەروەرانە و ڕاستەقینە. خواستی سەدەی ئێمە، هەنگاو بە هەنگاو دەگاتە مەبەست. ڕێگە بە هیچ گرووپێکی داردەستی ئیمپریالیزم نادەین کە کۆسپ بخاتە بەردەم ئەم ڕێپێوانە پیرۆزە".
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە کار و چالاکییەکان لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان کرد و گوتی: "هەتا ئەو کاتەی کە یەک کەس لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکاندا دەستی بە ماڵ و حاڵی خۆی ڕابگات، شەو و ڕۆژ ناوەستین. چەندی هەوڵ بدەین، ئەوانە تێبگەیەنین کە کارکردن، دروستکردنی ئەنیمەیشن نییە، بێ سوودە. ئەوانەمان پشتگوێ خستووە و سەرقاڵی ئەرکی خۆمانین".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "وەک بەشێک لە ئەرکەکانی ساڵی ٢٠٢٥، کۆنترۆڵمان لەسەر یەک ملیۆن و ١٠٣ هەزار بەرهەمی خۆراکی داناوە. جگە کە کۆنتڕۆڵی بەرهەمی خۆراکی، ڕووبەڕووی گرانبوونی کاڵا و ئەو ڕەوتە نادادپەروەرانەی بازرگانیش دەبینەوە. بۆ گەیشتن بە هەر چەشنە پاروویەکی حەڵاڵ، تەندروست و جێی متمانە بۆ سەر خوانی هاووڵاتیانمان، کارەکانمان بەرەو پێش دەبەین و بێ وەستان درێژەی پێ دەدەین".
لە بەشێکی دیکەی قسەکدانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بە درێژایی سنوورەکانی باشووری وڵاتمان لە عێراقەوە هەتا سووریا، بەیەکەوە بەرگریی لە ئاشتی، دادپەروەر، سەقامگیری، پەرەپێدان و سەرکەوتن دەکەین. نابێ گرنگی بدەین بەو کردەوە تێکدەر و ئیستفزازیانەی کە لە ناوچەکەدا هەیە".
لەبارەی پرسی غەززەشەوە سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "سەرەڕای ڕێگرییە جۆراوجۆرەکانی ئیسرائیل، هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە. خەڵکی غەززە پێویستە لەو خێوەتانە ڕزگارییان ببێت. گەیاندنی کۆنتەینەرەکانمان بۆ غەززە، ئارامی دەبەخشێتە ناوچەکە. هەتا داگیرکاری فەڵەستین بەردەوام بێت و خوێنی لە بڕژێت و خاکەکەی داگیرکرابێت، هیچ وڵاتێک لە ناوچەکەدا ناتوانێ لە ئارامی دابێت".
لە کۆتاییدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "زۆرتر ئیش دەکەین، زۆرتر ماندوو دەبین، پەنا بە خوا درێژەدەری ئەو ڕێبازە دەبین بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی".