Zafer Fatih Beyaz, Zahir Sofuoğlu
04 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2026
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمێکی فەرمییدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە پێشوازی کرد لە سەرکۆماری نێجیریا، عەبدولڕەحمان چیانی.
دواتر سەرکۆمار ئەردۆغان و عەبدولڕەحمان چیانی چوونە گۆڕەپانی ڕێوڕەسمەکە بەڕێبکەون کە لە میانیدا مارشی ھەردوو وڵات لێدرا.
پاشان سەرکۆمار ئەردۆغان و عەبدولڕەحمان چیانی تەوقەیان کرد و وێنەیان گرت و، شاندەکانیان بە یەکتر ناساند.
چاوەڕوان دەکرێت سەرکۆماری تورکیا و سەرکۆماری نێجیریا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی شاندەکانیان بکەن و دواتر بە ھاوبەشی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجام دەدەن.