سەرکۆمار ئەردۆغان: ''کەس لەسەرو یاساوە نییە''
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: ''بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە زیان بە ناوبانگی ئەو دەسەڵاتە دادوەرییە نەگات کە بەناوی گەلی تورکەوە بڕیار دەدات و، باوەڕی کۆمەڵگا بە دادپەروەری زیانی بەرنەکەوێت''.
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: ''بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە زیان بە ناوبانگی ئەو دەسەڵاتە دادوەرییە نەگات کە بەناوی گەلی تورکەوە بڕیار دەدات و، باوەڕی کۆمەڵگا بە دادپەروەری زیانی بەرنەکەوێت''.
لە میانی بەشداری کردنی لە ''کۆبوونەوەی ناساندنی ستراتیجی چاکسازی دادوەری'' کە لە ناوەندی کۆنگرە و کلتووری گەل لە ناوچەی بەشتەپە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان جارێکی دیکە داوای لێخۆشبوونی لە خودا بۆ ئەو کەسانە کرد کە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی هۆتێل گراند کارتاڵ لە ناوەندی خلیسکێنەی کارتاڵکایا گیانیان لەدەستدا و، شیفای بەپەلەشی بۆ ئەو ١٠ بریندارە خواست کە چارەسەرکردنیان درێژەی هەیە.
سەرکۆمار ئەردۆغان سلاوی ئاڕاستەی گشت ئەو ئەندامانی دەزگاکانی دادوەری کرد کە لەسەرانسەری ولاتدا فیداکارانە کار دەکەن و، هیوای خواست چوارهەمین بەڵگەی ستراتیجی چاکسازی دادوەری خێرداربێت بۆ وڵات و گەل و ڕێکخستنی دادپەروەری.
سەبارەت بە جاکسازییەکان سەرکۆمار ئاماژەی بە سەروەری یاسا کرد و، ڕایگەیاند: ''ئیدی ئەو ڕۆژانە گوزەشت کە کەسانێک بەهۆی ناسنامەی سیاسیی و ئایدیۆلۆجی و پێگەی ئابوورییانەوە لەبەردەم یاسادا ئیمتیازیان هەبوو''.
گوتیشی: ''بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە زیان بە ناوبانگی ئەو دەسەڵاتە دادوەرییە نەگات کە بەناوی گەلی تورکەوە بڕیار دەدات و، باوەڕی کۆمەڵگا بە دادپەروەری زیانی بەرنەکەوێت''.
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە بنیاتنانی سیستمی دادوەری دادپەروەرانەی کرد و، ڕایگەیاند: ''هەرچەندە بازنە ئیمتیازدارەکانی تورکیای کۆن بە ئەستەم قبوڵیان کرد، بەڵام سیستەمێکی دادوەری دادپەروەرانە لەسەر بنەمای سەروەری یاسا بەدیهات''.
ڕاشیگەیاند: ''کەس ناتوانێت هەڕەشە لە ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەری بکات کە بەو دەسەڵایەتی یاسا پێیداون بە دوای ئەو کەسانەوەن کاری نایاسایی دەکەن و ناتوانن گوشار لەسەر دادگاکان دروست بکەن''.
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەس لەسەرو یاساوە نییە و ڕایگەیاند: ''هەرکەسێک تاوان بکات جا هەر کەسێک بێت پێویستە لە دادگای سەربەخۆی تورکیادا لێپێچینەوەی لێبکرێت''.
گوتیشی: ''لە پێناو بنیاتنانی متمانەی تەواو بە دادپەروەری، لە سیستمی دادوەری سزادا سیاسەتی نوێی تایبەت بە قوربانیی جێبەجێ دەکەین''.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بە کارەکانی دەستووری نوێ کرد و، ڕایگەیاند: ''تاودەکەین بە کارەکانمان بۆ دەستوورێکی نوێ و مەدەنی کە ئاشتەوایی، یەکگرتوو و ئازادیی بێت و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە خۆبگرێت''.
گوتیشی: ''پێوەرەکان لەبارەی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانیی، ئازادی کەسی و ئاسایش بەرز دەکەینەوە، بە ڕێوشوێنی جۆراوجۆر ڕێگا نوێیەکانی گەڕان بەدوای مافدا بەهێزدەکەین''.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بە کۆمەڵەچاکسازییەکی نوێ دەستەبەری ئەوە دەکەن دانیشتنەکان بۆ دوو مانگ زیاتر دوانەخرێن و، هەندێک ناکۆکیش بەبێ دانیشتن چارەسەر بکرێن.
ڕاشیگەیاند: ''بە بەڵگەنامەی ستراتیجی نوێ کە تیایدا سەروەری یاسا بنەما بێت، سیستمێکی دادپەروەری کاریگەر و خێرا بنیات دەنێین''.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە بەمەبەستی بەڕێکردنی ئەو دۆسیانەی لە ژینگە، تەندروستیی، بیمە، هاتوچۆ و کارەوە سەرچاوە دەگرن دادگاگەلێکی تایبەتمەند نوێ دادەمەزرێنن و، ڕایگەیاند: ''کۆمەڵە ڕێکارییەک دەگرینەبەر بەرامبەر ئەو تاوانانەی لە هاتوچۆدا ئەنجام دەدرێن و، بەرمابەر ئەو کەسانەشی سەلامەتی هاتوچۆ دەخەنە مەترسییەوە''.
گوتیشی: ''یاسای دادنووسی گشتیی نوێ دەکەینەوە و، سیستمی یاریدەدەری دادنووس دادەمەزرێنن وەک دامەزراوەیەکی نوێ کە تیایدا دەرچووانی کۆلێجی یاسا کار بکەن''.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەیشى خستەڕوو کە لە چوارچێوەی پێداویستییەکانی کۆمەڵگادا، هاوسەنگی تاوان و سزا و لەسێدارەدان بە شێوەیەک گونجاو لەگەڵ بنەمای پاراستنی ماف و ئازادییەکان ڕێکدەخەنەوە.
ڕاشیگەیاند: ''سزای سەر تاوانەکانی دروستکردنی ڕێکخراو بۆ ئەنجامدانی تاوان و، ئەو تاوانانەی دژ بە ئازادی و ژینگە ئەنجام دەدرێن، زیاد دەکەین''.