Abdullah Shukur
14 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، گشت ھاووڵاتییانی بۆ رێپێوانەکەی سبەینێ لەسەر پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز داوەتکرد کە بڕیارە سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان تیایدا بەشداری بکات.
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دووبارە رێپێوانی رۆژی یەکێتی نەتەوەیی و دیموکراسی بەبیر ھاووڵاتییان ھێنایەوە کە بڕیارە سبەینێ لەسەر پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز ئەنجام بدرێت.
لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە:
"بە بەشداری سەرۆک، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رۆژی یەکشەممەی ١٥ی تەمووز کاتژمێر ٩ی شەو لە پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز ھەموومان وەک گەل کۆدەبینەوە".
ئەردۆغان رۆژی یەکشەممەی ١٥ی تەمووز، سەردانی گۆڕی شەھیدان لە شاری ئەنقەرە دەکات و، پاشانیش لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازی لە کەسوکاری شەھیدان دەکات.
دواتریش ئەردۆغان دەچێتە شاری ئیستانبوڵ و بەشداری لەو رێپێوانە دەکات کە لەسەر پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز رێکدەخرێت.