Nazlı Yüzbaşıoğlu,Muhammet Ali Kemal
07 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2018
ئەنقەرە- AA
باڵیۆزخانەی ئهمریكا له ئهنقهره، وێڕای بەدرۆخستنەوەی ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کاربەدەستێکی ئەمریکی پێشبینیکردووە نرخی هەر دۆلارێک بۆ حەوت لیرەی تورکی بەرزبێتەوە، رایگەیاند "سەرەڕای گرژییەکانی ئێستا، ئەمریکا درێژە بە دۆستایەتی و هاوپەیمانێتیی پتەو لەگەڵ تورکیادا دەدات".
باڵیۆزخانەکە لەڕێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر جەختی لە بەردەوامیی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی نێوان تورکیا و ئەمریکا کردەوە.
باڵیۆزخانەی ئهمریكا له ئهنقهره لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە:
"سەرەڕای گرژییەکانی ئێستا، ئەمریکا درێژە بە دۆستایەتی و هاوپەیمانێتیی پتەو لەگەڵ تورکیادا دەدات. وڵاتەکانمان خاوەنی پەیوەندییەکی زیندووی ئابووریین. هەربۆیە بڵاوبوونەوەی ئهو ههواڵهی باس لهوه دهكات بهرپرسێكی ئهمریكی پێشبینیكردووه نرخی هەر دۆلارێك بگاته حهوت لیره، بێ بنهمایه و مایەی بەدبەختی و نیگەرانییە کە ئەو جۆرە هەواڵە دوور لە بەرپرسیارێتییانە لە میدیای تورکیدا بڵاودەبنەوە. ئەمە هەڵبەستراو و دۆریەکی بێ بنەمایە".