Faruk Küçük
22 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
شرنەخ - AA
له كۆی ٢٨ گومان‌لێكراو كه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه له پارێزگای شرنەخ ده‌ستگیركرابوون، چواریان ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگاری شرنەخ، له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی کە له رۆژانی ١٥-٢١ی تشرینی دووه‌مدا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شرنەخ-ەوە له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سەنتەری شاری شرنەخ و قەزاكانی سەربە پارێزگاکە كراوه‌ته سه‌ر په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه، ٢٨ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراون.
له دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی ئاسایش له‌باره‌ی ١٢ گومانلێكراویان، یه‌كێكیان راده‌ستی یه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیداری پارێزگاكه كرا و ١١کەی دیكه‌یش ره‌وانه‌ی دادگا كران کە چواریان ده‌ستبه‌سه‌ركران و حه‌وتیان ئازاد كران له‌وانه‌ش چواریان به مه‌رج ئازاد كران.
له‌ئێستادا رێكارییه‌كانی ئاسایش له‌باره‌ی ١٦ گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه درێژه‌ی هه‌یه.