چانکری
شارەوانی پارێزگەی چانکری ی باکووری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیافرۆکەیەکی کۆنی جۆری (Airbus A ٣٠٠) کڕی کە ناتوانرێ بۆ ھەڵفڕین و ھاتوچۆی ئاسمانی بەکاربھێنرێ و نیازیان وایە بە دیزاینێکی نوێ بیکەن بە پەرتوکخانە.
سەرۆکی شارەوانی چانکری عیرفان دینچ لەبارەی ئەو پرۆژەیە کۆنگرەیەکی رۆژنامەزانی رێکخست و گوتی: "شارەوانیەکەمان فرۆکەیەکی کۆنی لە ھێڵی ئاسمانی تورکی کڕیوە کە توانای ھەڵگرتنی ٣٧٥ کەسی ھەبوو و ناکرێ بۆ ھەڵفڕین و گواستنەوەی خەڵک بەکار بھێنرێ، بۆیە ئێمە ئەو فرۆکەیە دەکەینە پێنج پارچە و بۆ پارێزگەی چانکری دیگوازینەوە و لەوێ جارێکی دیکە پارچەکانی بەیەکەەوە دەبەستینەوە و دیزاینی ناو فرۆکەکە دەگۆڕین دەیکەین بە قەرتوکخانە و کافتریای تێدا دروست دەکەین بە شێوەیەک ١٥٠ قوتابی دەتاوانن لەیەک کاتدا پەرتوکی تێدا بخوێننەوە."
لە بەردەوامی قسەکانیدا سەرۆکی شارەوانی چانکری گوتی: " دوای بەکۆتاییھاتنی پرۆژەکە، ھەروەھا کەشتیەک و شەمەندەفەرێکیش دەکڕین و دیزاینەکەی دەگۆڕین و دەیکەین بە پەرتوکخانە."