ئەنقەرە
لە چوارچێوەی بڕیارەكانی كۆبوونەوە تایبەتە ئەمنییەكەی دوێنێی ئەنقەرە، هێزەکانی ئاسمانی توركیا هێرشیان بۆ سێ شوێنی تیرۆریستان لە نێو سنووری سووریادا كرد.
بەپێی راگەیەنراوێكی ناوەندی سەرپەرەشتی ( قۆردیناسیۆنی) سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، لە كۆبوونەوەكەی دوێنێدا كە بە سەرۆكایەتی سەرۆكوەزیران ئەحمەد داودئۆغڵو بەڕێوە چووە باس لە هێرشەكانی دوێنێی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەربازانی سوپا كراوە و هەروەها بڕیار دراوە چەندین رێوشوێنی تایبەتی دیكەی ئەمنی بگیرێنەبەر. لەو چوارچێوەیەدا فڕۆكەکانی جەنگی توركیا سێ شوێنی تیرۆریستانی داعشیان لە نێو خاكی سووریادا بۆردمان كرد.
لە بەشێكی دیكەی ئەو راگەیەنراوەدا ئاماژە بەوە كراوە كە دوێنێ سەعات سێی نیوەشەو سێ فڕۆكەی ئیف 16ی لە بنكەی هێزی ئاسمانی دیاربەكر هەتا سەعات سێ و چل خولەك و سێ و پەنجا و سێ خولەك هێرشی سەر شوێنەكانی داعشیان كردووە و سێ شوێنی تیرۆریستانی داعش كرانە ئامانج و چوار بۆمبە ئاراستەی دوو بڕیارگە و شوێنێكی كۆبوونەوەی تیرۆریستان كراون كە پێشتر دەستنیشان كرابوون و فڕۆكەكان دواتر سەعات چوار و 24 خولەك گەڕاونەتەوە بنكەكانی خۆیان.