ھەولێر
بەگوێرەی یاسای تورکیا، کچان و ژنان بۆیان نەبوو بەلەچک و حیجابەوە دەوام بکەن لەفەرمانگە حکومییەکانداو لەقۆناغی سەرەتایی خوێندنیش تا قۆناغی ئامادەیی کچانی خوێندکار بۆیان نەبوو لەچک بدە بەسەریاندا.
زیاتر لەسێ ساڵە ئەو بەربەستە لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆ کەمبووەتەوەو دەتوانن بەلەچک و حیجابەوە بچنە دەوامی زانکۆ.
ئەمڕۆ دووشەممە (٣٠ی ئەیلول) سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: یاسای قەدەغەی حیجاب لا دەبرێ و ئافرەتان سەربەستن بەو جلوبەرگەی خۆیان پێیان پەسەندە بچنە سەر کارو دەوام.
ئەردۆغان بەڕاشکاوانە گوتی " یاسای باڵاپۆش دەگۆڕدرێ و ئافرەتان بە حیجابەوە دەتوانن لە دەزگا حکومییەکان کاربکەن، ئیتر لەمڕۆوە کار کردن بە حیجابەوە سەربەست کرا".