11 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی كاردانه‌وه‌ی نیشان دا به‌رامبه‌ر 'راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تیی ٢٠١٩ له باره‌ی ئازادییه ئاینییه‌كان'ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و رایگه‌یاند "ئه‌و به‌شه‌ی راپۆرته‌كه كه باس له توركیا ده‌كات، پشتی به ده‌نگۆی بێ بنه‌ما و نادیار به‌ستووه و به زمانێكی دوور له بابه‌تییانه نووسراوه".
حامی ئاكسۆی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا به شێوه‌ی نووسراو گوتی: "ئه‌و به‌شه‌ی 'راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی ٢٠١٩ له باره‌ی ئازادییه ئاینییه‌كان'ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه باس له توركیا ده‌كات، پشتی به ده‌نگۆی بێ بنه‌ما و نادیار به‌ستووه و به زمانێكی دوور له بابه‌تییانه نووسراوه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی تیشكیشی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه راپۆرتی له‌م جۆره له كاتێكدا دژایه‌تی ئیسلام، دژهسامییهت، ره‌گه‌زپه‌رستی و دژایه‌تیكردنی بیانییه‌كان له ئه‌مریكا له هه‌ڵكشاندایه، بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رنجی رای گشتیی جیهان له كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه بگوازێته‌وه بۆ شوێنی دیكه.