Sinan Uslu,Hemın Othman Mohammed
25 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، سیگمار گابرێل، له‌باره‌ی ئه‌ندامێتی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "نابه‌جێی كردووه. با خەریکی ئیشی خۆی بێت. سەرگەرمی کارەکانی وڵاتەکەی خۆی بێت. هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو کارە بکات. بۆ هیچ کەسێک نییە و مافی ئەوەیان نییە دەستوەربدەنە کاروباری ناوخۆی تورکیا".
یڵدرم پاش بەجێگەیاندنی نوێژی هه‌ینی لە ئەنقەرە، باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد و، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به بڕیارنامه‌ی نوێ كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و راوێژكاری میت بۆچی پێویست به چاكسازییه‌كی له‌و شیوه‌یه ده‌كرێت، یڵدرم گوتی: "كاتێک گۆڕانكارییه‌ك ده‌كه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دیكه په‌یوه‌ست به‌و گۆڕانكاریه به‌شێوه‌یه‌كی خودکار خۆیان ده‌گۆڕێن، ئه‌وه هیچ هۆكارێكی تایبه‌تی نییه".
له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گابرێل، سه‌باره‌ت به ئه‌ندامێتی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، یڵدرم گوتی: "نابه‌جێی كردووه. با خەریکی ئیشی خۆی بێت. سەرگەرمی کارەکانی وڵاتەکەی خۆی بێت. هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو کارە بکات. بۆ هیچ کەسێک نییە و مافی ئەوەیان نییە دەستوەربدەنە کاروباری ناوخۆی تورکیا".
وه‌بیری یڵدرم هێنرایه‌وه كه بەپێی بڕیارنامەیەکی نوێ کە وەک یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت دەسەڵاتی لێکۆڵینەوە و سزادانی پەرلەمانتارێک ئەگەر بانگەشەی ئەوەکرا پێش یاخود دوای هەڵبژاردنی تاوانێکی ئەنجامدا بێت، دراوه‌ته سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە و، پرسیاری لێكرا كه چاكسازییه‌كی له‌و شێوه‌یه بۆچی پێویسته، له وه‌ڵامدا گوتی: "ئه‌وه چاكسازییه‌كه كراوه له‌رووی چاودێری و ئاسانكاری چاودێریكردن و، بۆ ئه‌وه كراوه تا هیچ ده‌سه‌ڵاتێك تێنه‌په‌ڕێندرێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په باخچه‌لی، كه سه‌باره‌ت به گشتپرسیهكهی 25ی ئه‌یلوولی هه‌رێمی كوردستان کە گوتبووی "گه‌ر پێویست بكات ئه‌وه ده‌بێت به هۆكاری جه‌نگ بۆ توركیا ئه‌ژمار بكرێت"، یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوێنێ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی داوه‌ته‌وه.