عەنتاب
دەزگاكانی چنینی فەرش كە لە گوندی جەریتیەنیاپان سەر بە شارۆچكەی شەھید كامیل لە پارێزگای عەنتاب، لەلایەن ناوەندی پەروەردەی خەڵکەوە، دانراون بووەتە سەرچاوەی ئابوریی خەڵك.
فەرشەكان كە بە رەنج و زەحمەتێکی زۆر دەچنرێن، بۆ وڵاتانی وەكو ئینگلتەرا، ئەمریكا، عەرەبستانی سعودی، دوبەی و ھتد... دەنێردرێن. ھەندێ رۆژ بۆ تەوەوکردنی داواکراوەکان كچانی فەرشچن بە شەویش دەوام دەكەن و بە پێی پارچە كرێ وەردەگرن.
فێرکار و وەستای كارگاكە زوڵێخا شاھین بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی، كچان بە چنینی فەرش ھەم دەبنە خاوەن پیشەیەك و ھەم یارمەتی خێزانەکانیشیان دەدەن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.