Hemın Othman Mohammed
25 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كه‌مال كڵچدارئۆغڵو رایگه‌یاند: "یه‌ك گیان هه‌یه خوای پێی بهخشوین، ئه‌ویش به فیدای ئه‌م وڵاته و گه‌له بێت. ره‌نگه بیروبۆچوونی سیاسیمان جیاوازبێت، به‌ڵام ئه‌ركی هه‌موومانه هاوبه‌شبین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا. له‌به‌رئه‌وه من به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌م".
له رێگه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆی چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه، کەمال كڵچدارئۆغڵو روونكردنه‌وه‌ی دا له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی کە له‌سه‌ر رێگای كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی جه‌هه‌په روویدا.
كڵچدارئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه له شاڤشات كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان هه‌بووه، پاشان به‌ره‌و ئاردانوچه كه‌وتوونه‌ته رێ و گوتی: "له ناوچه‌یه‌كی ته‌سكدا، ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی ئه‌منیی له دۆڵێكدا راوه‌ستا و شه‌ڕ و پێكدادانێك روویدا. هێزه ئه‌منییه‌كان به چه‌كه‌كانیانه‌وه چوونه ده‌ره‌وه، ناوچه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد. ته‌قه كرا، به نیگه‌رانیه‌وه ده‌ڵێم كه گوێبیستی ته‌قه و بینه‌ری دیمه‌نه‌كان بووین، بووینه گه‌واهیده‌ری ئه‌و رووداوه. پاش كه‌مێك داوای زرێپۆش كرا. به‌و زرێپۆشانه گوازراینه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی ئارامی دیكه. گوترا كه ئه‌وێش ئارام نییه، له ئێستادا له ناوچه‌یه‌كی ئارامی دیكه‌داین".
كڵچدارئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دروست نییه به‌هۆی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌وه به‌رنامه‌كانمان له نیوه‌دا بپچڕێنین و به‌رده‌وام ده‌بین و گوتی: "پێویست ناكات له تیرۆر بترسین. یه‌ك گیان هه‌یه خوای پێی بهخشوین، ئه‌ویش به فیدای ئه‌م وڵاته و گه‌له بێت. ئێمه له‌وێ كه‌وتینه نێوان شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌وه، به‌ڵام هه‌واڵێكی نیگه‌ران به‌خشیان پێ گه‌یاندین كه شه‌هیدێكمان هه‌یه. به‌ڕاستی ئه‌وه زۆر نیگه‌رانی كردم. ئه‌م وڵاته وڵاتێكی جوانه، هه‌روه‌ها شاڤشات شوێنیكی زۆر خۆشه. هه‌رگیز نامانه‌وێت له شوێنێكی وه‌هادا، له توركیادا تیرۆر بوونی هه‌بێت و قبووڵی ناكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌موومان هاوبه‌شبین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. بێ جیاوازی، من، تۆ ره‌نگه جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسیمان هه‌بێت به‌ڵام ئه‌ركی هه‌موومانه هاوبه‌شبین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا. ناتوانن تیرۆرمان بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه من به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌م. به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌هۆی ئه‌و جۆره رووداوانه‌وه هه‌نگاو بۆ دواوه ههڵنانێین. سه‌رده‌كه‌وین به‌سه‌ر رووداوه‌كاندا. سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌یه‌كه‌وه خه‌بات بكه‌ین تا ئه‌م وڵاته له تیرۆر پاك ده‌كرێته‌وه".
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كڵچدارئۆغڵو، باسی له‌وه كرد كه سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه و سه‌ره‌خۆشی لێكردووه و گوتی: "باسی له‌وه كرد كه زانیاری سه‌ره‌تاییان له به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ ئه‌فكان ئالا وه‌رگرتووه و هێلیكۆپته‌رێك دێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌مانبه‌ن بۆ ئاردانوچ. لهبهرههڵوێستیان سوپاسم كردن".
كڵچدارئۆغڵو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرمیشدا قسه‌ی كردووه.
هاوكات كڵچدارئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه نازانێت ئۆتۆمبێله‌كانی كاروانه‌كه‌یان فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه یان نا، به‌ڵام ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی خۆی تێدابووه هیچ زیانیكی به‌رنه‌كه‌وتووه.