1 23
03 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون رایگه‌یاند: "دڵ و نزاكانمان له‌گه‌ڵیاندایه. شه‌هید و بریندارمان هه‌یه. ئێمه لێره‌وه سڵاو ده‌نێرین بۆ ئه‌و مههمهتچیانهی موسته‌فا كه‌مال كه له عه‌فرین له پێناو ئه‌م وڵاته، ئاڵا و ئێمه و منداڵه‌كانمان دەجەنگن".
کەمال کڵچدارئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زۆر بە روون و راشکاوی بانگهێشتی حکوومەتی تورکیا دەکەین کە دەستبەجێ بکەوێتە پەیوەندی لەگەڵ حکوومەتی سووریا و، گوتی: "حکوومەتی سووریا و ئێمەش لەگەڵ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریاداین. ئەگەر یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزرێت و رێگە لە رشتنی خوێن بگیرێت پێویستە دەستبەجێ لەگەڵ دەوڵەت و حکوومەتی سووریا بکەوینە پەیوەندی".
سەرۆکی گشتیی جەپەهە گوتیشی: "سنووره‌كانی توركیا به راسته نه‌كێشراوه. لۆزان به‌ڵگه‌ی شه‌ره‌فی جه‌نگی رزگاری میللیمانه. ئه‌و به‌ڵگه‌ی شه‌ره‌فه بۆ هیچ کەسێک مایەی سازشکردن نییە".
کڵچدارئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه ناوبه‌ناو بە بێویژدانانە باسی جەهەپە دەکرێت و، گوتی: "دەڵێن کە گوایە 'جەهەپە پارتی ئەو کەسانەیە خۆیان بە رۆشنبیر دەزانن و جەهەپە بایەخ بە پرسی هاووڵاتیان نادات'. ئەوە چ جۆرە قسەیەکە. جەنابت ئاگات لە دونیا نییە، دەزانی کێشەی ئەو کرێکارانەی کە گرێبەستیان نەبوو کێ کردیە رۆژەڤی ئەم وڵاتە؟"
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو گوتیشی: "خوا یار بێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو لە بورسا، باڵکئەسیر، مانیسا، ئانتاڵیا، مێرسین، ئادانا، ئەنقەرە و ئیستانبوڵ دەبینە براوە. مێژوو دەنووسینەوە".