Mohammed Baqi Hussein
12 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2015
ماڵاتیا
سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په كه‌مال كڵچدارئۆغڵو كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئه‌ندامانی لاوانی جه‌هه‌په له ماڵاتیایه، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
- "رۆڵه گه‌نجه‌كانمان به‌خاك ده‌سپێرین"
كڵچدارئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌لاماره‌كه تاڵترین رووداوی مێژووی كۆماری توركیایه.
كڵچدارئۆغڵو گوتی: "ده‌بێت ئه‌م كاره به‌رپرسیارێكی سیاسیی هه‌بێت. ده‌ڵێن رێوشوێنمان گرتووەته‌به‌ر. له‌كوێ رێوشوێنتان گرته‌به‌ر؟ له‌جیاتی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه له‌شوێنێكیتر رێوشوێن گیراوه‌ته‌به‌ر. كه‌سێك هێنده ته‌سك بیربكاته‌وه دروست نییه له‌سه‌ر كورسی وه‌زیر دابنیشێت. له‌هه‌موو شوێنێكی جیهاندا كه رووداوێكی له‌وجۆره رووده‌دات به‌رپرسیاری سیاسی كاره‌كه ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه. ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌مان ده‌ویست. ئه‌و هه‌موو ئازاره‌مان چه‌شت، به‌رده‌وامین له ژیان. رۆڵه گه‌نجه‌كانمان به‌خاك ده‌سپێرین، به‌رپرسیاری سیاسی په‌لاماره‌كه ونه. ئه‌مه راست نییه".
- "كاری ده‌سته خوێناوییه‌كان بوو"
كڵچدارئۆغڵو رایگه‌یاند، گوتنه‌وه‌ی رێوشێنمان گرتبووه‌به‌ر و هه‌وڵده‌ین بیگرینه‌به‌ر هیچ سوودێكی نییه.
كڵچدارئۆغڵو: "ئه‌وانه‌ی له په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا، داوای ئاشتی و توركیایه‌كی ئارامیان ده‌كرد. پێویسته ئه‌نجامده‌رانی بدۆزرێنه‌وه. پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش بكرێت كه رێوشوێنیان نهگرتووەتهبهر. ئه‌گه‌ر رێز له قوربانییان و كه‌سوكاریان و هاووڵاتیانی ئه‌م وڵاته و دیموكراسی بگیرێت، پێویسته ئه‌وانه به‌رپرسیارن له‌كاره‌كانیان دووربخرێنه‌وه".
ناوبراو له‌وه‌ڵامی پرسیاری 'ئایا پێتان وایه به‌رپرسیاری په‌لاماره‌كه باجی سیاسی كاره‌كه ده‌دات؟' گوتی: "گرنگترین خاڵی ئه‌م كاره دهستلهكاركێشانهوهیانه. ئئیتر پێویسته توركیا بگاته ئه‌م پێگه‌یشتنه سیاسییه".
دوارت كڵچدارئۆغڵو سه‌ردانی خێزانی قوربانییه‌كی په‌لاماره‌كه‌ی كرد له شارۆچكه‌ی یه‌شیل یورتی ماڵاتیا.