Özcan Yıldırım,Sarp Özer
05 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌باره‌ی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو گوتی: "ئاگای له‌وه نییه كه كێ چی كارێك ده‌كات، چۆن ده‌بێت له‌م وڵاته‌دا پارتێكی سیاسی بدرێته كه‌سێكی وه‌ها، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوێنه‌رایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی بكات".
له 37ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی موختارهكاندا، ئه‌ردۆغان له ناوه‌ندی كولتووری و كۆنگره‌ی به‌شته‌په له‌گه‌ڵ موختاره‌كان كۆبوویه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاتێک سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی بووه، كاری گشتگیری بۆ گۆڕانكاریی سیستمی ده‌وڵه‌ت كردووه و گوتی: "گه‌یشتینه خاڵێك، ئیدی ئێستا كاتی قسه‌كردن نییه. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه گه‌ل بڕیاری كۆتایی بدات و ئه‌و هه‌نگوینه پێشكه‌شی گه‌ل كراوه. پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی قسه‌ده‌كات، به‌ڵام ئێمه كار ده‌كه‌ین. جیاوازییهكهمان ئه‌مه‌یه".
سه‌باره‌ت به گوته‌كانی په‌رله‌مانتاری كۆنیای جه‌هه‌په، بۆزكورت سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند "سه‌رۆكه گشتییه‌كان ده‌رده‌چن و قسه ده‌كه‌ن، گوتی 'به راستی نازانم، به راستی نازانم' خێرا تۆ ئه‌م كه‌سه ده‌ركه. ئه‌گه‌ر نا‌توانیت ده‌ری بكه‌یت ئه‌وا له‌سه‌ر جه‌هه‌په ده‌كه‌وێت. ناوی ئه‌وه جوداخوازیه، به‌ش به‌شكردنی ئه‌م وڵاته‌یه".
گوتیشی: ''تەماشای ئەو گوزارشتە بکەن، دەڵێت '15 تەمووز کودەتایەکی داپۆشراوە'. تۆ لە کوێ ئەو دەسەڵاتەت هێنا کە سووکایەتی بە شەهیدەکانمان بکەیت؟ ئەگەر کودەتایەکی داپۆشراوە، ئەگەر یەک زەڕە کەرامەت و یەک زەڕە کەسایەتیت هەیە، وەرە دۆسیەکانی بڵاوبکەرەوە. بۆ ئەوەی ئێمەش ئەوەی کە پێویستە ئەنجامی بدەین. لە ژیانی سیاسییمدا نە هەڵخەڵەتێنراو بووم و نەهەڵخەڵەتێنەر بووم، بۆ لەمەودواش نە هەڵخەڵەتێنراو دەبین نە نەهەڵخەڵەتێنەر دەبین''.
هه‌روه‌ها گوتی: "هەر دەڵێیت هەوڵی کودەتایی پەردەپۆشکراو، من ئەو شەوە لە درەنگانێکدا لە یەشیلکۆی ( ئیستانبوڵ) نیشتمەوە، بە هەزاران هاووڵاتییم بەدەم بانگەوازەکەوە هاتن و چوونە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک. گوتیان ئەگەر هەڵە نەبم لای کاتژمێر١١:٣٠ کڵچدارئۆغڵو هاتووەو رۆیشتووە، بۆ رۆیشتی؟ دواتر زانیمان کە چۆتە ماڵی سەرۆکی شارەوانی باکرکۆی. با لەلای میللەت بمایتایەوە، ئەی پێشتر نەتدەگوت، 'ئەگەر کودەتا ببێت، یەکەم کەس من رێگری لە تانکەکان دەکەم' ئەی کوا تانکەکان لەوێ بوون، تۆ لەکێ بوویت؟ئەم ئیشانە بە قسە ناکرێت، پێویستی بە دڵە دڵ".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سڵاوی ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی ئاك پارتی، مه‌هه‌په، پارتی یه‌كێتیی گه‌وره، جه‌هه‌په و پارتی سه‌عاده‌ت كرد و، گوتی: "وه‌رن با 16ی نیسان رێككه‌وتنێكی نیشتمانی ئه‌نجامبده‌ین، هه‌وڵ بده‌ین بۆ بنیاتنانی توركیایه‌كی به‌هێزتر و جیاواز".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئەوانەی دڵیان داوەتە جەهەپە، لەو بڕوایەدام لە ئاست ئیدارەیەکی لەو چەشنە نین. ئیدارەیەک بەو چەشنە لە خەڵکی خۆی دوور، بەو چەشنە دوور لە راستیی، زیندانی جیهانێکە کە خۆی دروستی کردووە و چارەنووسی سیاسی دیارنییە. چارەنووسیان وەک کادرانی پارتەکانە لە ١٩٩٠ەکاندا. میللەتمان هەروەک چۆن ئەوانەی ناشت لە سەر سندوقەکان، کۆتایی ئەم تێڕوانینەش هەروایە. گوتم با هەواڵی ئەوە بدەم. ئیدی ئه‌وه‌ی گوته‌یه‌كی نه‌بێت بۆ گه‌ل، پڕۆژه‌یه‌كی نه‌بێت و ئاسۆیه‌كی نه‌بێت، به‌های نییه له سیاسه‌تدا. خودی خۆم ئێستا به‌پێویستی ده‌زانم بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له 2019دا ئاماده‌كاری و به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆژه ئه‌نجامبده‌م. كار ده‌كه‌ین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە هیچ کاتێک پەیەدە و یەپەگە نابنە دراوسێی تورکیا و گوتی: "هیچ لەمە نیگەران مەبن، ئێستا لە جەرابلوس و راعی چیمان کرد، پشتمان شکاندن. لەوە دڵنیابن و گومانتان نەبێت. یەپەدە و یەپەگە هەموویان دوژمنی ئێرەن لەناو تورکیا".