Mohammed Baqi Hussein
13 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2016
شرنەخ
لەچوارچێوەی كارەكانی ئاسایی كردنەوەی ژیان لە شارۆچكەی جیزرەی سەربە پارێزگای شرنەخ دوای كۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە پەكەكە، بەربەستی نێو شەقام و كۆڵانەكان لادەدرێن.
دوای 59 رۆژ لە دەست پێ كردنی ئۆپەرسیۆنەكانی شارۆچكەی جیزرە كۆتایی هات و كارەكانی گەڕان و پشكنین دەستی پێ كرد.
هێزە ئەمنییەكان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەدا بۆمبە چێنراوەكانی پەكەكەیان پووچەڵ كردەوە و چاڵ و خەندەقەكانیان پڕكردەوە.
لە شارۆچكەكەدا گەڕان و پشكنین درێژەی هەیە و كارەكان بۆ ئاسایی كردنەوەی ژیان تێیدا خێراكراون.
لەلایەك بەربەستەكان لادەدرێن و چاڵەكان پڕدەكرێنەوە و لەلایەكیش داروپەردووی بینا رووخاوەكان دووردەخرێنەوە.
دوای كۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەكە، ئەو زەرەر و زیانەی بە شارۆچكەكە گەیەنراوە دەركەوت.
چەكدارانی پەكەكە ماڵ و خوێندنگە و مزگەوتەكانیان وەك حەشارگە بەكارهێناوە و بەشێك لە دیوارەكانیان كونكردووە بەمەبەستی تەقەكردن لەو كونانەوە.
مزگەوتی حاجی عەبدلڕەحیم لە گەڕەكی نوور یەكێكە لەو مزگەوتانەی وەك حەشارگە بەكارهاتووە و سەرجەم ماڵەكانی تەنیشتی دیوارەكانیان كونكراوە.
لەم نێوەندەدا هێزە ئەمنییەكان ئەو بۆمبە دەستكردانەیان پووچەڵ كردەوە كە چەكدارانی پەكەكە لە شەقام و كۆڵانەكاندا چاندبوویان.