Bekir Aydoğan
23 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2023
هه‌ولێر - AA
كۆنسوڵی گشتیی توركیا له هه‌ولێر، مه‌ولود یاقوت ٢٣ی نیسان رۆژی سه‌روه‌ریی نیشتمانیی و جه‌ژنی منداڵان له توركیا، كورسییه‌كه‌ی بۆ قوتابیانی خوێندنگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مه‌عاریف چۆڵكرد.
مه‌ولود یاقوت به‌بۆنه‌ی ٢٣ی نیسان رۆژی سه‌روه‌ریی نیشتمانیی و جه‌ژنی منداڵان له توركیا، پێشوازیی له كاربه‌ده‌ستان و قوتابیانی خوێندنگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مه‌عاریف له هه‌ولێر، كرد.
دوای گفتوگۆ و قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان، كۆنسوڵی گشتیی توركیا له هه‌ولێر، كورسییه‌كه‌ی چۆڵكرد و رێگه‌یدا یه‌ك یه‌ك قوتابیان له‌سه‌ری دابنیشن.


مه‌ولود یاقوت دواتر گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و گوتی: "ئه‌مه نه‌ریتێكی جوانی ده‌وڵه‌تی ئێمه‌یه. كاربه‌ده‌ستانی باڵای ده‌وڵه‌ت له ٢٣ی نیساندا له‌سه‌ر كورسییه‌كانی خۆیان میوانداریی منداڵان ده‌كه‌ن و زانیاریی له‌باره‌ی ئامانج و پلانیان لێ وه‌رده‌گرن".
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مه‌عاریف له هه‌ولێر، ئیدریس كارائارسڵان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد منداڵان ئاینده و گره‌نتی وڵاتن هه‌ر بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن به باشترین شێوه پیان بگه‌یه‌نن.
گوتیشی: "له ئێستادا مه‌عاریف له زیاتر له ٥٠ وڵات خوێندنگه‌ی هه‌یه. ئامانجی مه‌عاریف بریتییه له پێگه‌یاندنی قوتابی و نه‌وه‌ی باش".