,Hemın Othman Mohammed
27 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2017
له 157 ـه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕاتدا، كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له باكووری سووریا بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر درێژه‌ی هه‌یه، 272 ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆردومانكران و، 22 تیرۆریست كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات کە بەمەبەستی نەهێشتنی هەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەرووی هەموویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکانی تورکیا و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە 24ی ئابدا لە باکووری سووریا دەستیپێکردبوو، درێژەی هەیە.
لە رۆژی 157ەمینی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێرشی گرووپه‌کانی ئەرکی تایبەت که سەربە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنن بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستانی ناوچه‌كه درێژەی هەبوو.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، 272 پێگەی داعش کە پێشتر لە رێگەی ئامێرەکانی چاودێرییکردنەوە دیارییکرابوون، بۆردومان کران.
له‌ئه‌نجامی هێرشی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیادا له ئه‌لباب و بزاعه جبه‌خانه‌یه‌ك، دوو پێگه و 21 بینا که وه‌ک شوێنی حه‌وانه‌وه به‌كارده‌هێنران، خاپوور کران.
له‌و هێرشه ئاسمانییه‌دا 22 تیرۆریستی رێكخراوه‌كه كوژران، تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنییەکان کە پشتیوانیی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن لەوناوچانە، چوار ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و 25 بۆمبی دەستکردیان پووچەڵکردەوە.
لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە تا ئێستا سێ هەزار و 282 بۆمبی دەستکرد پووچەڵکراونەتەوە و 43 مین بەشێوەی کۆنترۆڵکراو تەقێنراونەتەوە.