Tevfik Durul,Nazlı Yüzbaşıoğlu,Hemın Othman Mohammed
22 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به قۆناغی ئه‌ندامێتی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند "ئه‌و روونكردنه‌وانه‌ی توركیا په‌راوێز ده‌خه‌ن و نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ن کە وڵاتی كاندیده، بێ سوودن".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی و كۆمیسیاری لێپرسراو لە دانوستانەكانی فراوانبوون لە ئه‌نجوومه‌نی یەكێتی ئەورووپا، جۆهانس هان كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له "كۆبوونه‌وه‌ی باڵای دیالۆگی سیاسیی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپا" سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌یان كردووه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی رێكخست.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه كرد كه دانیشتنی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واوبووه و له خوانی نیوه‌ڕۆدا بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و گوتی: "كۆبوونه‌وه باڵاكانی دیالۆگی سیاسیی دوو ئامانجیان هه‌یه؛ یه‌كه‌میان هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه، دووه‌میش گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له‌باره‌ی بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان، ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌مان".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا وه‌ك وڵاتی كاندید بۆ ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئامانجی ئه‌وه‌یه ببێته ئه‌ندامی ته‌واوی یه‌كێتییه‌كه و گوتی: "نابێت به‌ربه‌ستی سیاسیی بێته به‌رده‌ممان. ئه‌و روونكردنه‌وانه‌ی توركیا په‌راوێز ده‌خه‌ن و نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ن کە وڵاتی كاندیده، بێ سوودن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و به‌ربه‌سته سیاسییانه‌ی دێنه ئاراوه به‌ربه‌ستیان بۆ هه‌یكه‌ل، خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیری سیاسیی ئه‌ورووپا دروستكردووه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه توركیا، هەروەها وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ساڵانی رابردوودا رووبه‌ڕووی هێرشی تیرۆریستیی بوونه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه له قازانجی هه‌ردوولایه له هاریكاری نزیكدابن له هه‌موو بوارێكدا به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی تیرۆریستانی بیانی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی تیرۆری ناوچه‌كه به‌خێوده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "چاوه‌ڕوانی پشتگیری زیاتری وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا".