Mohammed Baqi Hussein
08 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2016
به‌شی جلوبه‌رگ و به‌رهه‌مهێنانی ئاماده‌یی پیشه‌یی كچانی نه‌وشه‌هر، سوود له شتانی فڕێدراو ده‌بینن بۆ دروستكردنی جلوبه‌رگ و ئەو شتانەی كه بتوانرێت به‌كاربهێنرێت. خوێندكاران به به‌كارهێنانی تورەکەی زبڵ و رۆژنامه و شتانی فڕێدراو، چه‌ندین پێداویستیی سه‌رنجڕاكێش درووست ده‌كه‌ن.
مامۆستای به‌شه‌كه ئایسێل دۆرتكۆڵ له لێدوانێکیدا بۆ ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌ئامانجی سوودوه‌رگرتن له ئەو شتانەی کە فڕی دراون و بوونه‌ته گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ژینگه، پڕۆژه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه.
دۆرتكۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئامانجیشیان ئه‌نجامدانی كارێكی جیاوازه له كۆمه‌ڵگادا بۆ به‌كارهێنانی زبڵ و شته فڕێدراوه‌كان و به‌جێهێشتنی ژینگه‌یه‌كی پاك بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو.
دۆرتكۆڵ رایگەیاند: "پێویسته هه‌مووان به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن بۆ به‌كارهێنانه‌وه‌ی زبڵ و شتانی فڕێدراو و ئاماده‌كردنی ژینگه‌یه‌كی پاك بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده".