Ramazan Doğan,123
14 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2019
كوتاهیا – AA
پلاتفۆرمی هاریكاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له كوتاهیا پشتگیری خۆی بۆ مانگرتنی دایكیان له به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كر-ی هه‌ده‌په ده‌ربڕی به‌هۆی رفاندنی منداڵه‌كانیان بۆ چیا.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ژنانی پلاتفۆرمه‌كه، یورداگول كورت له خۆپیشاندانه‌كه‌ی پلاتفۆرمهكهدا له شه‌قامی كۆماریی شاری كوتاهیا رایگه‌یاند مانگرتنی دایكانی دیاربه‌كر كه منداڵه‌كانیان رفێندراون بۆ چیا له به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كر-ی هه‌ده‌په به‌هێزترین و توندترین په‌یامی سه‌رده‌مه بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سه‌روویانه‌وه په‌كه‌كه.
یوداگول كورت جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له ناخی دڵیانه‌وه هه‌ست به ئێش و ئازاری ئه‌و دایكانه ده‌كه‌ن و گوتی: "بێده‌نگ نابین به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی هاوكاری په‌كه‌كه ده‌كه‌ن له كوشتنی منداڵه‌كانمان و گۆشكردنی منداڵان به تیرۆر. ده‌وڵه‌ت له پشت ئه‌و دایكانه‌وه‌یه. هاواری به‌رزبووه‌ی دیاربه‌كر پلانگێڕی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و پشتیوانیان هه‌ره‌س پێ ده‌هێنێت".