Sertaç Bulur,1 23
15 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی سوپای توركیا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی چنگدا، هه‌شت تیرۆریست له ناوچه‌ی مه‌تینا باكووری عێراق له چالاكی خران.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی چنگدا، ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر له ناوچه‌ی مه‌تینا باكووری عێراق ئه‌نجامدراوه.
له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، هه‌شت تیرۆریست له چالاكی خران و ژماره‌یه‌ك ئامانجی تیرۆریستان خاپووركراون كه وه‌ك سه‌نگه‌ر، پێگه، په‌ناگه و حەشارگەی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارده‌هێندران.