AA
26 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی له گوتارێكیدا له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی رایگه‌یاند ''گوتنی ئه‌وه‌ی كه پشتیوانی نامه‌كه‌ی سه‌ری تیرۆرمان كردووه و په‌سه‌ندمان كردووه، بانگه‌شه‌یه‌كی عه‌یبدار و بێ ره‌وشتییه. هه‌ڵوێستی مه‌هه‌په به‌رامبه‌ر تیرۆر روونه و گۆڕینی مه‌حاڵه''.
ئەو گوتیشی: "ئەو کەسەی سەرۆکی İPیە بەو پێیەی کە دەڵێت مروارییەکەمان هەڵداوەتە ئیمرالی، دیارە خۆی شایەتە. یان لە ئیمرالی ئێشکگرە یان لە پێنسیلڤانیاوە فەرمان وەردەگرێت، یان ئەوەتا ئەقڵ و ناوچەوانیان رادەستی خۆیان کردووە".
سەبارهت به كڕینی S-400 باخچەلی رایگه‌یاند "نابێت تورکیا خۆی رادەست بکات. کڕینی S-400 نەوەک تەنها بۆ ئاسایشی نەتەوەییمان، بەڵکو بۆ دەوڵەتی نیشتمانیشمان زۆر گرنگە".
سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست باخچه‌لی گوتی: "دەبێت حکوومەتی یۆنان بزانێت کە هێشتا ئەو چەتەی دەریایە لە سکی دایکی نەبووە کە بەنیازە لە دەریاکانی ناوەڕاست و ئیجەدا، رێ بەئێمە بگرێت".