Abdullah Shukur
28 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2015
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: " تورکیا ئێستا وڵاتێکە میوانداری ٣٠٠ ھەزار عێراقی دەکات. ئەمە چ ئێران دەیکات چ رووسیا. ھاوکات لەپەنای ھەستیاری تورکیا، ھەڵوێستی وڵاتانی دیکە و عێراق بە ھەڵە دەزانین. نابێت ھیچ کەسێک یاری لەسەر ئەم ھەستیاریەی تورکیا بکات. ئەم ھەنگاوەی ئێمە پێش ھەموو شتێک لەسەر داوای خەڵکی موسڵ ھاوێژراوە".
ئەردۆغان لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلعەرەبیە وەڵامی پرسیارەکانی رۆژەڤی دایەوە.
لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ھێزە چەکدارەکانی تورکیا لە کەمپی بەعشیقە دەکشێنەوە یان نا؟ ئەردۆغان رایگەیاند کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر ئەلعەبادی لە سەردانێکیدا بۆ تورکیا داوای ھاوکاری لە تورکیا کردووە و بەم پێیەش تورکیاش پەیمانی پێشکەشکردنی ھاوکاری پێویستی داوە.
ئەردۆغان گوتیشی: " ئەمە لە کۆتای ساڵی ٢٠١٤ دەستیپێکرد و لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ شوێنی کەمپی بەعشیقە بە ئێمە پیشاندرا. ھاوکات راھێنەرانمان لەم کەمپە جێگیر کرد و دەستیان بە راھێنان کرد. لە پاڵ ئەمەش بەپرسانی عێراقیش سەردانی ئەم کەمپەیان کرد. لە نێو ئەمانەش وەزیری بەرگری عێراقیش ھەبوو".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند کە راوێژکاری وەزارەتی دەرەوە و ھەروەھا دەزگای ھەواڵگری میت سەردانی بەغدایان کردووە و بابەتەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ کردووە.
لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا گواستنەوەی بابەتی بەعشیقە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن عێراقەوە چۆن کار لە بەرەنگاربوونەوەی توردکیا دژی داعش دەکات؟ ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە دژی داعش لە عێراقە و ھاوکات حکوومەتی بەغداش ھەنگاوی پێویستی دژی داعش نەھاوێشتووە. راشیگەیاند کە ئەگەر بیھاویشتبا ئەوا کێشەکان بەم جۆرەی ئێستا نەدەبوون.
لە دوای بیرھێنانەوەی ھەڵوێستی ئێران و رووسیا لەبارەی بوونی تورکیا لە کەمپی بەعشیقە. ئەردۆغان گوتی: "وەڵامی ئێمە ئەوەیە کە پێگەی تورکیا جیاوازە لەگەڵ پێگەی رووسیا و ئێران".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: " تورکیا ئێستا وڵاتێکە میوانداری ٣٠٠ ھەزار ھاوڵاتی عێراقی دەکات. ئەمە چ ئێران دەیکات چ رووسیا. ھاوکات لەپەنای ھەستیاری تورکیا، ھەڵوێستی وڵاتانی دیکە و عێراق بە ھەڵە دەزانین. نابێت ھیچ کەسێک یاری لەسەر ئەم ھەستیاریەی تورکیا بکات. ئەم ھەنگاوەی ئێمە پێش ھەموو شتێک لەسەر داوای خەڵکی موسڵ ھاوێژراوە".