Abdullah Shukur
22 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن گوتی: "بەھۆی رێککەوتنی ئیدلب، بەرێز ترەمپ سوپاسی بەرێز سەرکۆمارمانی (ئەردۆغان) کردووە".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، لە دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی کۆمار بە سەرکردایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
کاڵن گوتی: "سەرکۆمارمان، ھەرگیز ھەڵسەنگاندنێکی نەکردووە کە تێدا مەھەپە و لایەنگرانی بکرێتە ئامانج. بەڵکو بەمەبەستەکەی سەرھەڵدانی چەند ئەنجامێکی کۆمەڵایەتی بووە لە ئەگەری ئامادەکردنی یاسایەکی لێبووردنی گشتی بە شێوەیەکی رێکنەخراو".ئیبراھیم کاڵن باسی لە کردنەوەی ٣یەمین فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ کرد و گوتی: " بەبۆنەی کردنەوەی سێیەم فڕۆکەخانە لە ئیستانبوڵ ، لە ٢٩ تشرینی یەکەم مەراسیمێک سازدەکرێت".
ئیبراھیم کاڵن لەبارەی پێشھاتەکانی منبج و ھەماھەنگی لەگەڵ سوپای ئەمریکا لەمبارەیەوە گوتی: "بەرپرسانی ئەمریکا بۆ خێراترکردنی قۆناغەکە ھەنگاوی پێویستیان نا. ئەو مەشق و راھێنانە ھاوبەشەی کە لە شاری عەنتاب بەڕێوەدەچوو لە چەند رۆژی داھاتوو کۆتایی دێت. لە ئایندەیەکی نزیک دەوریەی ھاوبەش لە ناوەوەی منبج دەستپێدەکات ".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کاڵن لەبارەی لێکۆلینەوە لە دۆسیەی خاشقچی گوتی: "ئەوە بابەتێک نییە کە پەیوەست بێت بە تورکیا و سعوودیە. تورکیا لە ژێر رۆشنایی مافە نێودەوڵەتییەکان بۆ روونکردنەوەی راستی بابەتەکە ھەنگاوی پێویست دەگرێتە بەر".
ئیبراھیم کاڵن ھەر لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "پرسەکە پەیوەندی بە ئاشکراکردنی تاوانێکی قێزەونەوە ھەیە. بەرێز سەرکۆمارمان لە سەرەتاوە زۆر بە ڕوونی باسی لە بابەتەکە کردووە. ھیچ شتێک لەم رووداوە بە شاراوەیی نابێت بمێنێتەوە".
لەلایەکی دیکەش کاڵن لەبارەی بڕیاری سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمریکا گوتی: "چاوەڕێی ئەوە دەکەین بە زووترین کات ھەڵبگیرێ. ئەمە دەبێتە ھەنگاوێکی ئەرێنی لە پرسی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان".
کاڵن لە درێژەی گوتەکانیدا لەبارەی پشکی جەھەپە لە ئیش بانکی تورکی گوتی: "لە راستیدا شتێکی روون لە ئارادایە، ئەویش ھاوبەشی پارتێکی سیاسی لە کۆمپانیایەک یان بوونی لە نێو پێکھاتەیەکی بەم جۆرە، لەگەڵ یاسای پارتە سیاسییەکان ناگونجێ".