Mesut Varol
03 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2020
وان-AA
لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگری میت و هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا دوو تیرۆریست لە قەندیل دەستگیرکران.
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی وان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە: "هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ ئاشکراکردن و بەرەنگاربوونەوەی ئەندامانی پەکەکە/کەجەکە و هاوکارەکانیان بەردەوامە. لەم نێوەندەشدا لقی وانی بەڕێوبەرایەتی دەزگای هەواڵگری میت و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆسەر بنکەکانی رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە لە قەندیل ئەنجامداوە و تواندراوە دوو تیرۆریستی داواکراو بە ناوەکانی "گ.م" و "ل.ئا" دەستگیربکرێن و بهێندرێنەوە بۆ تورکیا.
دوای رادەستکردنیشیان بە دادگا بڕیاری بەندکردن بۆ هەردوو تیرۆریستەکە دەرچووە.