Yıldız Nevin Gündoğmuş
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٤٩١ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، ٢٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کۆی ژمارەی ئەوانەی تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون گەیشتە ٢٦٣ ھەزار و ٩٩٨ کەس و کۆی ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە شەش ھەزار و ٢٠٩ کەس.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت.
بەپێی نەخشەكە، ئەمڕۆ ١١١ هەزار و ١٠٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٤٩١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
هەر بەپێی نەخشەکە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٦ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە و ٩٩٥ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٤٠ هەزار و ٧٩٢ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، شەش مليۆن و ٧٢٧ هەزار و ٨٦٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٦٣ هەزار و ٩٩٨ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە شەش هەزار و ٢٠٩ حاڵهت.
ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە ٨٦٢ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,٣ـە.
- "ئەگەر هەموومان پێكەوە پابەندى رێنماييەكان بين، سەركەوتوو دەبين"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "لەم دوایانەدا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە چاکدەبنەوە کەمترە لە تووشبووی نوێ. رێگای کۆنترۆڵکردنی ژمارەی نەخۆشەکانمان بریتییە لە کەمکردنەوەی تووشبووی نوێ. بۆ ئەمڕۆ باشترين رێگا بۆ كەمکردنەوەى ژمارەى نەخۆشە چالاكەكان پابەندبوونە. لە كۆتاييدا ئەوەى دەدۆڕێت ڤايرۆسەكەيە".