Ahmet Kaplan,Aoezan Khoshnaw Najmuldeen
16 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2023
شانلیئورفا - AA
لە شاری شانلیئورفا لە تونێلێکدا تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە.
دوای ئەو بارانە بەلێزمەیەی دوێنێ پارێزگای شانلیئورفای گرتەوە، کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لەو ناوچانە دەستیان پێ کرد کە لافاو گرتونیەتییەوە.
تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن لە میانی کارەکانیاندا، تەرمی کەسێکیان لە تونێلێکدا دۆزییەوە و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لەو شارە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٣ کەس.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو؛ وەزیری گەنجینە و دارایی، نورەددین نەباتی و وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، واحید کیریشجی ناوچەکەیان بەسەر کردەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە کارەکان بۆ دەرهێنانی ئۆتۆمبێلێک بەردەوامن کە لەناو تونێلێکەدا گیری خواردووە.