Çağrı Koşak
26 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2025
ئیستانبوڵ - AA
لە ژێر چاودێری سەرۆکایەتی کاروباری تورکەکانی دەرەوەی وڵات و کۆمەڵگەى خزمان (YTB)، لە حەوتەمین فێستیڤاڵی کولتووری ئێتنۆسپۆرتدا گەنجانی شەش وڵات قاوەی تایبەت بە کلتووری خۆیان پێشکەش کرد.

فێستیڤاڵەکە کە لەلایەن یەکێتی جیهانی ئێتنۆسپۆرەوە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک ڕێکخرا و ئاژانسی ئەنادۆڵو هاوبەشی ڕاگەیاندنی جیهانیی بوو، تیایدا لە پاڵ قاوەی تورکی، قاوەی فەڵەستینی، کۆڵۆمبی، عێراقی، ئەسیوپی و بۆسنەیی پێشکەش کران.
لە کاتێکدا لەو چالاکییەکەدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی کاروباری تورکەکانی دەرەوەی وڵات و کۆمەڵگەى خزمانەوە ڕێکخرا، دەرفەت بۆ بەشداربووان ڕەخسا قاوەی کولتوورە جیاوازەکان پێکەوە ببینن و تامیان بکەن، هاوکات چێژە جیاوازەکانی قاوەی کیشوەرە جۆراوجۆرەکانیش پێکەوە کۆکرانەوە.